حکومه‌تی عێراق تاووتوێی داڕشـتنی قانونێـک ده‌کات بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشـان له شـوێنه گشـتیـیه‌کاندا.
قانونه‌که جگه‌ره‌کێشـان له ناو باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت و خوێندنگاکان و فڕۆکه‌خانه‌کان و جێـگه گشـتیـیه‌کانی تردا قه‌ده‌غه‌ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ڕیکڵام‌کردنیش بۆ جگه‌ره قه‌ده‌غه بکات. به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا قانونه‌که کێشـانی نه‌رگیله‌ش ده‌گرێته‌وه یان نا.
وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند ئامانجی ئه‌و به‌رنووسه بریتیـیه له که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی جگه‌ره ده‌کێشـن و ڕاده‌ی هۆشـداریش سه‌باره‌ت به مه‌ترسـیـیه‌کانی جگه‌ره‌کێشـان له‌سه‌ر ته‌ندروسـتی زیاد ده‌کات.