کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌م نزیکانه ئه‌و دیواره کۆنکریتیـیانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی به‌غدا لاده‌برێن که له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2003 وه دانراون، واته له‌و ده‌مه‌ی عێراق له لایه‌ن هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکاوه داگیرکرا.
سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌ت ده‌ڵێن ئه‌و دیوارانه که بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێرشه بۆمبـیـیهکان دانرابوون له ماوه‌ی 40 ڕۆژدا لاده‌برێن.
ئه‌م هه‌نگاوه پاش ئه‌وه دێت که له 30 مانگی شه‌شدا هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـار و شـارۆچکه‌کانی عێراق کشـانه‌وه و به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشیـیان دایه‌وه ده‌سـت هێزه عێراقیـیه‌کان.