سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ هه‌رێمی کوردسـتان و کۆبوونه‌وه‌کانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له عه‌لی ئه‌لئه‌دیب کاربه‌ده‌سـتی گه‌وره‌ی ناو پارتی ده‌عوه‌ی مالیکی و عه‌دنان دلێمی سه‌رۆکی به‌ره‌ی ته‌وافوق. پاشـان ڕاپـورتی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌کانیان ئاماده‌کردووه.
عه‌لی ئه‌لئه‌دیب ده‌ڵێت دیالۆگ ته‌نها بژاره‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵـپه‌سێراوه‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق. ده‌شڵێت ده‌بێت ئه‌و دیالۆگانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌سـتوری عێراق بکرێن.
به‌ڵام عه‌دنان دلێمی ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا نیـیه به ده‌سـتور ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن و به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌كه.