Accessibility links

میلیشـیایه‌کی به‌رپـرس له‌ کوشـتنی کچه‌ ڕۆژنامه‌وانێـک له‌ عێراق ده‌سـتگیرده‌کرێن


میلیشـیایه‌ک له‌ عێراق دانی به‌ ئه‌نجامدانی ده‌سـتدرێژیکردنه‌ سه‌ر نامووس و دواتر کوشـتنی خانمه‌ ڕۆژنامه‌وانێـکی عێراقیدا ناوه‌.

له‌ میانه‌ی دان‌پـیادانانێـکی به‌ ڤیدیۆ تۆمارکراودا یاسر التاخی ده‌ڵێت ئه‌و په‌یامنێری ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه‌ی ڕفاند و دواتر دوای ئه‌وه‌ی ده‌سـتدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر نامووسی به‌ گولـله‌ ده‌یکوژێت.

التاخی له‌گه‌ڵ دوو برایدا ده‌سـتگیرکران. ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌و کاری له‌گه‌ڵ گرووپی سوپای محه‌مه‌ددا ده‌کرد.

ئه‌وه‌ی شـایانی ئاماژه‌یه‌ دووان له‌ هاوکارانی په‌یامنێره‌که‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه‌ ئه‌وانیش کوژران.

ئه‌م تیمه‌ سه‌رگه‌رمی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی په‌یوه‌ست به‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌زارێـکی شیعه‌کان بوو له‌ شـارۆچکه‌ی سامه‌ڕا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG