هێزه‌کانی پـۆلیس له مالیزیا گازی فرمێسـک ڕێژ و لووله‌ی ئاوڕشێنیان له دژی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه، ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندنی ناڕه‌زایی له دژی یاسایه‌کی وڵات کردووه ئه‌و یاسایه‌ی که به‌بێ دادگایی‌کردن ڕێـگه به ده‌سـتبه‌سه‌رکردنی هاوڵاتیـیان ده‌دات.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی پـۆلیس له هه‌ڵـمه‌ته‌که‌یاندا له دژی خۆپـیشـانده‌ران به ده‌یان که‌سـیان ده‌سـتگیرکرد.
پـۆلیس به نێو کولاله‌مپـووری پایته‌خدا ئه‌مڕۆ بڵاوبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران که له چه‌ند جێـگه‌یه‌کی جیاوازدا له پایته‌خت خڕبووبوونه‌وه ده‌سـتگیریان بکه‌ن.
خۆپـیشـانده‌ران له نێو مزگه‌وتێـکی سه‌ره‌کی پایته‌خت و هه‌روه‌ها له نێو بازاڕێـکدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی ئه‌و یاسایه کۆبوونه‌وه. به‌رپـرسـان له مالیزیا ده‌ڵێن نزیکه‌ی 10 هه‌زار هاوڵاتی هه‌وڵیان دا به ڕێـپـێوان به‌ره‌و گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌خۆیی بڕۆن.
هاوکات هێزه‌کانی پـۆلیس ده‌ڵێن به لای که‌م 150 له خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتگیرکراون. هه‌روه‌ها پۆلیس دوێنێ هه‌ینی ده‌سـتی به دانانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر جاده‌کان کرد و ڕێ‌وشـوێنی دیکه‌ی پاراستنی ئاسایشی گرته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش وه‌ک خۆسـازدانی له دژی گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاکامی بڕیاری ئاسایشی نێوخۆی وڵات.