میدیای ئێرانی ده‌ڵێت میانڕه‌وانی سـیاسی ناوداری وڵات ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئێران که‌وا ئێسـتا دادگایی ده‌کرێن هه‌مان ئه‌و سـیاسه‌تمه‌دارانه‌ن که کاردانه‌وه‌یان له‌مه‌ڕ ده‌نگۆکانی ساخته‌کاری ده‌نگدانه‌که پـیشـان داوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئێرانی نیمچه فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌بطه‌حی جێـگری سه‌رۆکی پـێشـووی ڕیفۆرمخواز ده‌ڵێت ده‌نگۆکانی په‌یوه‌ست به سـاخته‌کاریکردن له ده‌نگدانه‌که‌دا له میانه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له 12 ی مانگی شه‌شدا ئه‌و ده‌نگۆیانه بێ بنچینه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ناوبراو واته محه‌مه‌د ئه‌بطه‌حی یه‌کێـک بوو له‌و 100 که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ دادگایی‌کردنیان ئاماده‌ی دادگایه‌ک له تاران بوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کانی کۆماری ئێرانی ناسـراو به IRNA ده‌ڵێت ئاماده‌بووانی به‌رده‌م دادگا ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ته‌کان، ئه‌وانه‌ی په‌لاماردانی له‌شـکری و فه‌رمانگه حکومه‌تیـیه‌کان له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌و تۆمه‌تانه په‌یوه‌ندیـیان به گرووپه‌کانی ئۆپـۆزیسـیۆنی چه‌کداری و هه‌روه‌ها پـیلانگێڕی له دژی حکومه‌ت هه‌یه.
هه‌رچه‌نده لیستی ته‌واوی ناوه‌کان ئه‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن نه‌زانراوه، به‌ڵام ئاژانسی نیمچه فه‌رمی فارس ده‌ڵێت له نێویاندا سه‌رۆکی پـێشـووی په‌رله‌مان به‌هزاد نه‌به‌وی و هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زان زاده‌ی وته‌بێژی پـێشـووی حکومه‌ت هه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له میانه‌ی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـاندانه‌کانی دوابه‌دوی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مشـتومڕ له‌سه‌ر به هه‌زاران که‌س ده‌سـتگیرکراون و هه‌روه‌ها به لای که‌م 30 که‌سیش کوژران. زۆر له ده‌سـتگیکراوان ئازادکراون به‌ڵام هێشـتا نزیکه‌ی 200 که‌سـیان هه‌ر له گرتووخانه‌دا ماون.