پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له چه‌ند مزگه‌وتێـکی شـیعه‌دا له به‌غدای پایته‌خت به لای که‌م 29 که‌س کوژران و 130 که‌سی تریش برینداربوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له ده‌مێـکدا خه‌ڵـکان له نوێژی هه‌ینی ته‌واو ده‌بوون و مزگه‌وته‌کانیان به‌جێ‌ده‌هێشت به لای که‌م 5 ته‌قینه‌وه که پـێده‌چن هه‌ماهه‌نگ بووبن له چه‌ند مزگه‌وتێـکی سه‌رانسه‌ری به‌غدای پایته‌ختدا ته‌قینه‌وه.
یه‌کێـک له هێرشه کوشـنده‌کان له گه‌ڕه‌کی شه‌عبی باکوری به‌غدا قه‌وما. هه‌رچه‌نده تا ئێسـتا هیچ کۆمه‌ڵـێـک به‌رپـرسـیارێتی ئه‌و هێرشـانه‌ی نه‌خسـتۆته ئه‌سـتۆی خۆی، به‌ڵام له ڕابردوودا به‌رده‌وام تێرۆریسـتانی سـووننه و ئه‌لقاعیده ته‌قینه‌وه‌یان له شـوێنه‌کانی کۆمه‌ڵـبوونی شیعه‌کاندا ئه‌نجام ده‌دا.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی سـاڵی پاره‌وه توندوتیژی به ڕاده‌یه‌کی زۆر له عێراقدا دابه‌زیوه، به‌ڵام له مانگی شه‌شی ڕابردووه‌وه به‌ر له کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـار و شـارۆچکه‌کانی عێراق ئاسـتی توندوتیژی ڕووی له زیادبوون کردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه 13 که‌س گیانیان له ده‌سـتدابوو، له یه‌کێکیاندا هێرش کرابۆوه سه‌ر پارتێـکی سـیاسی سووننی.