Accessibility links

ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی کوردسـتان ڕاگه‌یه‌ندرا


پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ ڕێـکه‌وتی 29 ی مانگی حه‌وت کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ شـاری هه‌ولێر ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆک و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان ڕاگه‌یه‌ندار.

سه‌ره‌تا فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق پـیرۆزبای له‌ خه‌ڵـکی کوردسـتان و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ کرد که‌ له‌م پـرۆسه‌یه‌دا به‌شداریـیان کردووه‌. گوتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌وانیش پـیرۆزبایـیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ناردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پـێشـوودا و پانتایـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه‌ و هه‌روه‌ها نیشـانی ده‌دات که‌ خه‌ڵـکی کوردسـتان باوه‌ڕی به‌ دیموکراسی هه‌یه‌.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:36 خوله‌كه‌.
ئه‌نجامه‌کان خوێنرایه‌وه‌ و به‌م شـێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
بۆ پـۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم

پـله‌

ژماره‌

پاڵێوراو

ڕێژه‌ %

1

12

مه‌سعود بارزانی

69.57

2

15

كه‌مال میراوده‌لی

25.32

3

14

هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمد

3.49

4

11

سه‌فین شێخ محه‌مه‌د

1.4

5

13

حسێن گه‌رمیانی

0.59

بۆ ئه‌ندامێتی‌ په‌رله‌مان:

پـله‌

ژماره‌

ناوی لیست ، لایه‌ن ، که‌سایه‌تی

ڕێژه‌ %

1

54

لیستی کوردسـتانی

57.34

2

57

لیستی گۆڕان

23.75

3

59

لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسـازی

12.8

4

58

بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ کوردستان

1.45

5

69

بزوتنه‌‌وه‌‌ی دیموكراتی توركمانی له‌ كوردستان

0.99

6

55

لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی

0.82

7

68

ئه‌نجومه‌نی میلـلی كلدانی سریانی ئاشوری

0.58

8

72

لیستی چاكسازی توركمانی

0.38

9

67

لیستی ڕافیده‌ین

0.30

10

74

ئارام شاهین داوود باكویان

0.22

11

70

لیستی توركمانی هه‌ولێر

0.21

12

53

پارتی كرێكاران و ڕه‌‌نجده‌‌‌رانی كوردستان

0.18

13

75

وارتكيس موسێس سـه‌ركيسيان

0.15

14

61

پارتی پارێزگارانی كوردستان

0.13

15

56

بزوتنه‌‌وه‌‌ی چاكسازی كوردستان

0.11

16

60

لیستی گه‌‌نجانی سه‌‌ربه‌‌خۆ

0.10

17

51

یه‌‌كێتی نه‌‌ته‌‌وه‌‌یی دیموكراتی كوردستان

0.10

18

64

لیستی كلدانی یه‌‌كگرتوو

0.09

19

65

لیستی حوكمی زاتی بۆ كلدان و سریان و ئاشور

0.09

20

50

لیستی ئاینده‌‌ی گه‌‌ش بۆ كوردستان

0.05

21

73

ئيشخان مه‌لكون سه‌ركيسيان

0.05

22

62

لیستی پـێشكه‌‌وتن

0.05

23

52

حزبی ده‌ستوری عێراقی

0.04

24

71

لیستی تورکمانه‌ سه‌ربه‌خۆکان

0.02

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG