Accessibility links

گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت ئێران تا مانگی نۆ وه‌ڵام بداته‌وه‌


ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما هیواداره‌ ئێران زوو وه‌ڵامی ئه‌و پـێشـنیارانه‌ بداته‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆی کراون.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ئیسرائیل و پاش مشـتومڕی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی واشنتن خوازیاره‌ ئێران به‌ر له‌ ده‌سـپـێـکی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ مانگی نۆ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵه‌ دیپـلۆماتیـیانه‌ بداته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراک که‌ له‌ پاڵ ڕۆبه‌رت گه‌یتسـدا له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا دانیشـتبوو، گوتی ئیسرائیل هیج بژاره‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران له‌سه‌ر مێزه‌که‌ لا نادات، که‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌که‌ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گورزی له‌شـکری هێشـتا هه‌ر ماوه‌. به‌ڵام به‌ڕێز باراک گوتیشی جارێ ده‌بێت بوار به‌ هه‌وڵه‌ دیپـلۆماتیـیه‌کان بده‌ین.

به‌ڕێز گه‌یتس پاش ئیسرائیل به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێـکه‌وت تا له‌وێ له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵڵا کۆبـبێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG