Accessibility links

کورده‌کانی عێراق چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌که‌ن


ژماردنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌رده‌وامه‌ که‌ بۆی هه‌یه‌ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌رێمه‌که‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا.

ده‌نگه‌کان له‌ پایته‌ختی عێراق ده‌ژمێردرێن و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌نجامه‌کان له‌ ماوه‌ی 2 تا 3 ڕۆژی داهاتوو ده‌ربکه‌وێت، به‌ڵام سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری گوتوویه‌تی بۆی هه‌یه‌ کێشه‌ی ته‌کنیکی ئه‌نجامه‌ ڕه‌سـمیـیه‌کان بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوابخات.

کاربه‌ده‌ســتانی خۆجێی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌ڵێن ئه‌نجامه‌ به‌رایی‌یه‌کان نیشـان ده‌دات له‌ 78% ئه‌و که‌سـانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ ده‌نگی خۆیان داوه‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی دوێنێـدا.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ هه‌رێمی کوردسـتان له‌ باکوری عێراق هه‌ندێ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و نه‌وت.

سه‌رۆک مه‌سـعود بارزانی پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی دا گوتی هه‌رگیز واز له‌ که‌رکوک ناهێنێت. هاوکات سه‌رۆک وه‌زیری هه‌رێمی کوردسـتان نێچیرڤان بارزانی په‌یمانی دا چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ بکات.

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی هه‌رێمی کوردسـتاندا سه‌رۆکی ئێسـتای هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت و هه‌روه‌هاش چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت لیستی دوو پارتی سه‌ره‌کی هه‌رێمی کوردسـتان که‌ پارتی دیموکراتی کوردسـتان و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتانه‌ زۆرینه‌ی 111 کورسـیـیه‌که‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌سـتبهێنن.

نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان له‌ کوردسـتانی عێراقدا هه‌یه‌ له‌و هه‌رێمه‌ی که‌ له‌ سێ پارێزگا پـێـکهاتووه‌ هه‌ولێر و دهۆک و سـلێمانی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG