باڵیۆز محه‌مه‌د ئه‌لخه‌ملیشی سه‌رۆکی شـاند‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ چاودێری هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌ڵـده‌سه‌نگێنێت، ده‌ڵێت له ڕووی ئاسایشیـیه‌وه بارودۆخه‌که سه‌قامگیر و ئارامه و هیچ شـتێـک له‌و باره‌یه‌وه تۆمار نه‌کراوه و ئه‌مه‌ش کارێـکی پـۆزێتیڤانه‌یه. ده‌شڵێت پاشـان کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانیش به شـێوه‌یه‌کی زۆر باش کاروباره‌کانی خۆی ڕێـکخسـتووه وه‌ک ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵـبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنیش و ئه‌رکه‌کانی خۆشی به‌پـێی پـێوانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان له ڕووی لۆجیکی و ڕێـکخسـتنه‌وه به‌جێ‌گه‌یاندووه.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی تێبینی‌یه‌کانی محه‌مه‌د ئه‌لخه‌ملیشی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:12 خوله‌كه.