فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت هه‌موو پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی کوردسـتان به ڕێـکوپـێـکی به‌ڕێوه ڕۆیشـتووه و هه‌موو پـێدوایسـتیـیه‌کان ئاماده‌کراون و هه‌روه‌ها ئاسایش بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان دابین‌کراوه و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و قه‌واره سـیاسیـیه‌کانیش له‌وێ ئاماده‌ن و هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به گرفتێـکی ئه‌وتۆ که شـایانی باسـکردن بێت بۆمان نه‌هاتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:34 خوله‌كه.