میلیتانانی تاڵیبان ژماره‌یه‌ک هێرشـیان له دوو شـاری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ئه‌نجام‌داوه و به لایه‌نی که‌م 5 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشـیان کوشـتووه.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان ده‌ڵێت کۆمه‌ڵـێـک که له 15 چه‌کدار پـێـکهاتبوو ڕۆژی سێشه‌ممه چه‌ند هێرشـێـکیان له گه‌ردیزی پایته‌ختی هه‌رێمی په‌کتیکای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان کردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای زانیاری ڕوویداوه و له ئاکامدا 3 له کارمه‌ندانی کوشـتووه. هاوکات 2 پـۆلیسیش به ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نزیـک بنکه‌یه‌کی پـۆلیس کوژراون.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 4 چه‌کداریش له شه‌ڕه ته‌قه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشـدا کوژراون، له نێوانیاندا 2 خۆکوژ که بورقه‌یان دابوو به‌سه‌ر خۆیاندا (ئه‌و عه‌بایه‌ی ژنی ئه‌فغانی ده‌یدات به‌سه‌ر خۆیدا).
هاوکات هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان و له شـاری جه‌لال ئاباد به لایه‌نی که‌م 2 بۆمب هه‌ڵـگر که هه‌وڵیان دابوو هێرش بکه‌نه سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌فغانســتان له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسدا کوژراون.
له توندوتیژیـیه‌کی دیکه‌دا، به‌رپـرسێـکی له‌شـکری ئه‌فغانی ده‌ڵێت له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێـکدا له هه‌رێمی قوندوز 13 چه‌کداری تاڵیبان کوژراون و 12 ی دیکه‌شـیان برینداربوون و هه‌روه‌ها 5 سه‌ربازی ئه‌فغانیش برینداربوون.