محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆکی پـێشـووی ئێران داوای کردووه ڕیفراندۆمێـک له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا ئه‌نجام‌بدرێت له‌سه‌ر شه‌رعیـیه‌تی حکومه‌ت تا کۆتایی به‌و قه‌یرانه بهێنرێت که له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه.
ئه‌م پـێشـنیاره‌ی خاته‌می له لایه‌ن چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی ئێرانیـیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێشـتا ئۆپـۆزیسـیۆن سـووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ی له 12 ی مانگی شه‌شدا سـازکرا و به هۆیه‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ گه‌ڕێـکی دیکه پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی گرته‌وه ده‌ست، فرت‌و‌فێـڵی تیادا کراوه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به توندی ڕه‌خنه له سه‌رۆکێـکی پـێشـووی ئێران گیراوه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی تێڕوانینی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵـبژاردنه‌کان. کۆنه پارێزانی ئێران ئه‌کبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسه‌نجانیـیان تاوانبار کردووه به‌وه‌ی پـشـتیوانی له جموجۆڵێـکی نایاسایی ده‌کات به‌وه‌ی گومان ده‌خاته سه‌ر شه‌رعیـیه‌تی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد.
ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د یه‌زدی مه‌حمود که لایه‌نگرێـکی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاده ده‌ڵێت ئه‌و وتاره‌ی ڕه‌فسه‌نجانی له نوێژی هه‌ینیدا له تاران پـێشـکه‌شی کرد، به مه‌به‌ستی هاندانی ئۆپـۆزیسـیۆن بووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی زیاتر.