ڕێـکخراوی ئاسـک American Society For Kurds بنکه له هه‌ولێر له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی کردووه به‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی لیستی نیشـتیمانی کوردسـتان له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سـاڵی 2005 دا به خه‌ڵـکیان دابوو زۆربه‌یان به‌جێ نه‌گه‌یه‌نراون. ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه ڕابۆرتێـکی دیکه‌یان بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێم زۆربه‌ی به‌ڵێنه‌کانی هه‌ر قسه بووه.
شـایانی باسه ئه‌م دوو ڕاپـۆرته ته‌نها به چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان بڵاوکراونه‌ته‌وه.
ڕێبین ڕه‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێـکخراوی ئاسـک له هه‌ولێر له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕتی‌ده‌کاته‌وه که ئه‌و ڕاپـۆرتانه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵـبژارنه‌کانه‌وه هه‌بێت و ده‌ڵێت ئێمه سـاڵـێـک به‌ر له ئێسـتا به‌رنامه‌ی ده‌رکردنی ئه‌م ڕاپـۆرتانه‌مان داناوه، ئه‌ویش ده‌بێت له سه‌ره‌تاکانی مانگی حه‌وتدا ده‌ربکرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:23 خوله‌كه.