ڕۆژی هه‌ینی له زانکۆی تاران به به‌شـداری میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی و موحسن ڕزایی، ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی وتاری نوێژی هه‌ینی پـێشـکه‌ش کرد و تیادا به ڕوونی گومانی خۆی له ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی و داوای ئازادکردنی ئه‌و که‌سـانه‌ی کرد که له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندا ده‌سـتگیرکراون.
عوسمان موزه‌ین پارێزه‌ری داد له ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئاماده نه‌بوونی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد و سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زایی و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شـورا له نوێژه‌که‌دا جێی پـرسـیاره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:37 خوله‌كه.