وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئومێده‌واره ڕووسیا بکوژانی بزاڤکاری مافه‌کانی مرۆڤی ڕووسیایی ناتالیا ئێسـتمرۆڤا دادگایی بکات.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له واشـنتن مه‌خابنی زۆری ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به هه‌واڵی کوشـتنی خانمی ناوبراو له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا.
به‌یانـنامه‌ی ئه‌مریکی په‌سنی نیاز و هه‌وڵه بێ وچانه‌کانی ناوبراوی دا له پـێناو گه‌یشتن به ڕاسـتیـیه‌کان له بواری مافه‌کانی مرۆڤدا به تایبه‌تی له هه‌رێمی چێچنیادا.
خانم ئێستمرۆڤا له هه‌رێمی چێچنیا ڕفێندرابوو، چه‌ند کاتژمێرێـک دوای ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕووسیا ته‌رمه‌که‌یان له گه‌ڕه‌کی ئینگۆشیتیای گرۆزنی پایته‌خت دۆزیبۆوه و ته‌رمه‌که ته‌قه‌ی به سه‌ر و سنگه‌وه دیاربوو.
له مۆسـکۆ گوته‌بێژی سه‌رۆکی ڕووسی دمیتری مێدڤێدێڤ بێزاری سه‌باره‌ت به‌و تاوانه ده‌ربڕی و فه‌رمانی لێـکۆڵینه‌وه‌ی چڕوپـڕی ده‌رحه‌ق به‌و تاوانه دا.