Accessibility links

خالید شوانی ده‌ڵێت دابه‌شـکردنی کوردسیـیه‌کانی که‌رکوک ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌


خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له‌ لیژنه‌ی پـێـکهاتوو بۆ ئاماده‌کردنی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ گۆران تۆفیق په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا ده‌ڵێت لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان ئه‌و پـێشنیاره‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوو پـێـکهاته‌ی عه‌ره‌بی و تورکمانی پـێشـکه‌ش به‌ په‌رله‌مان کراوه‌ وتیایدا باس له‌ دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ بازنه‌ی که‌رکوک ده‌که‌ن به‌ شـێوه‌یه‌کی یه‌کسـان له‌ نێوان پـێـکهاته‌کانیدا.

پاشـان به‌ڕێز شوانی ده‌ڵێت ئێمه‌ش وه‌ک لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان پـێشـنیارێـکمان پـێـشکه‌ش کردووه‌، ئه‌ویش ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وان هه‌ر سوور بن له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیاره‌یان ئه‌وا ئێمه‌ش داوا ده‌که‌ین کورسـیـیه‌کانی هه‌رسێ پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ش به‌ هه‌مان شـێوه‌ دابه‌ش‌بکرێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:23 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG