Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن ڕۆژێـک بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گشتی ده‌سـتنیشـان ده‌کات


سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن تارۆ ئاسـۆ ده‌ڵێت ئه‌و له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ په‌رله‌مان هه‌ڵـده‌وه‌شـێنێته‌وه‌ و له‌ 30 مانگی هه‌شت داوای هه‌ڵـبژاردنی گشـتی ده‌کات.

ئاسۆ پـلانه‌کانی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندووه‌ پاش ئه‌وه‌ی پارتی فه‌رمانڕه‌وا (پارتی لیبرالی دیموکرات) له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی تۆکیۆدا تووشی شـکستێـکی گه‌وره‌ بووه‌.

پارته‌که‌ ته‌نها 38 نیشـتنگه‌ی بردۆته‌وه‌ و 10 نیشـتنگه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی تۆکیۆ له‌ده‌سـتدا. پارتی دیموکراتی ئۆپـۆزیسـیۆنی ژاپـۆن 54 نیشـتنگه‌ی بردۆته‌وه‌ و به‌م جۆره‌ بۆته‌ گه‌وره‌ترین پارت له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی 127 ئه‌ندامیدا.

ڕێبه‌ری LDP واته‌ پارتی لیبرال له‌ تۆکیۆ نۆبوتێروو ئیشیهارا ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه‌ سه‌رئه‌نجامه‌کان وا نیشـان ده‌دات پارته‌که‌ی باوه‌ڕی مه‌ردومی له‌ده‌سـتداوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG