ڕۆژی 30 ی شه‌شی ڕابردوو که به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه سـتراتیژیـیه ئاسایشـیـیه‌که‌ی نێوان به‌غدا و واشـنتن دوا واده بووه بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له شـاره‌کانی عێراق، هێزه‌کانی ئه‌مریکا کشـانه‌وه.
ئه‌م کشـانه‌وه‌یه وه‌ک زۆرێـک له چاودێران ڕایان وایه لێـکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵـده‌گرێت.
عێراقێـکی فره نه‌ژاد و فره ئاین و ئاینزا، عێراقێـک که فه‌رهه‌نگی جیاجیا کاری تیادا ده‌کات، وه هه‌ریه‌ک له‌وانه وه‌ک ده‌گوترێت به شوێن به‌رژه‌وه‌ندی سـیاسی خۆیانه‌وه‌ن، چۆن ده‌توانێت هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و ده‌سـکه‌وته ئاسایشـیـیانه‌ی به‌ده‌ست هاتبوون درێژه پـێـبدات؟
ئه‌مه یه‌کێـکه له‌و پـرسـیارانه، به‌ڵام ڕای تریش هه‌ن که ده‌ڵێت عێراقیـیه‌کان کاتێـک به‌رپـرسـێتی ئاسایشی وڵاتی خۆیان له ئه‌سـتۆ ده‌نێن ده‌توانن به باشی ئه‌رکه‌که‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن چونکه ئاماده‌ن بۆ له ئه‌سـتۆگرتنی ئه‌و به‌رپـرسێـتیـیه.
له عێراق هێشـتا ژماره‌یه‌ک ناوچه هه‌ن به ناوچه جێ ناکۆکه‌کان ناودێرکراون، واته ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه.
نه‌رمین عوسـمان وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و جێـگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق له لێـدوانێـکی تایبه‌تدا بۆ به‌رنامه‌ی پانۆراما ده‌ڵێت پـێی‌وانیـیه کشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا له‌و ناوچه جێ ناکۆکیـیانه کارێـکی گونجاوبووبێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:11 خوله‌كه.