بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕوان له حکومه‌تی له‌شـکری ده‌سه‌ڵاتداری بورما ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگه‌ی پـێـبدات چاوی به ئان سـان سووکی ڕێبه‌ری دیموکراتخوازی به‌ندکراو بکه‌وێت.
به‌ڕێز بان کی موون ئه‌مڕۆ له میانه‌ی وتووێـژی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵی پایه به‌رز سان شـویی له پایته‌ختی به‌ڕێوه‌بردنی کاروبار ئه‌م داوایه‌ی پـێشـکه‌شکرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به مه‌به‌سـتی ئه‌رکی مسـۆگه‌رکردنی ئازادکردنی ئان سـان سووکی و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م به‌ندکراوانی سـیاسی دیکه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته گه‌یشته بورما.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه دوای چه‌ندان جار له دواخسـتنی دادگایـیکردنی ئان سـان سـووکی بڕیار بوو دادگایـیکردنه‌وه‌ی ده‌سـتپـێبکاته‌وه، به‌ڵام دادگای به‌رپـرس له گوێبیست و تاووتوێـکردنی دۆزه‌ی ناوبراو فه‌رمانێـکی دیکه‌ی دواخسـتنی دادگایـیکردنی ئان سـان سـووکی بۆ 10 ی ئه‌م مانگه ده‌رکرد.
ئان سـان سـووکی وه‌رگری خه‌ڵاتی نو‌بڵ به شـکاندنی مه‌رجه‌کانی قه‌ده‌غه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵه‌که‌ی تۆمه‌تبارکراوه و وا ڕووبه‌ڕووی حوکمی 5 سـاڵ زیندانی ده‌بێته‌وه.