جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ردانێـک گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق. کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت ئامانج له‌م سه‌ردانه دووپاتکردنه‌وه‌ی وابه‌سـته‌یی ئه‌مه‌ریکایه به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن به‌ڕێز بایدن له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا وتووێـژ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کات سه‌باره‌ت به گرنگی گه‌یشـتن به سه‌قامگیری سیاسی له وڵاته‌که‌دا.
شـایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی جۆ بایدن هه‌ر دوو ڕۆژ پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـاره‌کانی عێراقدا دێت. هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش کۆشـکی سـپی به‌ڕێز بایدنی بۆ سهرپهرشـتیکردنی پـرۆسه‌ی سـیاسی له عێراقدا ده‌سـتنیشـانکرد.