عێراقیـیه‌کان له خۆئاماده‌کردندان بۆ ئاهه‌نگ‌گێڕان به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن ڕۆژی نیشـتیمانی سه‌روه‌ری که هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ کشـانه‌وه‌ی هێزی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مریکا له شـاره‌کانی عێراقدا.
ئاهه‌نگه‌کان له سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ده‌سـتیـپـێـکردووه و ده‌بێت له کۆتایی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا به‌رپـرسـێـتی ئاسایشی بده‌نه‌وه ده‌ست هێزه عێراقیـیه‌کان.
شوێنه گشـتیـیه‌کان و ماشـێـنه‌کان له به‌غدا و له شـاره‌کانی تریشـدا به ئاڵای عێراق و په‌ڕۆی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ڕازانراونه‌ته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ڕێمۆند ئۆدێرنۆ سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌ڵێت هه‌ر له ئێسـتاوه ده‌سـتکراوه به جێبه‌جێـکردنی ئه‌و دوا واده‌یه.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک له عێراقیـیه‌کان خۆشـحاڵن به‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا ده‌کشێنه‌وه، به‌ڵام زۆرێـک هه‌ن نیگه‌رانیـیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و ئاڵوگۆڕه‌ی به‌رپـرسێتی ئاسایشی له عێراقدا و مه‌ترسـیـیان هه‌یه که زۆربوونێـکی تری هێرش و په‌لاماره‌کانی توندڕه‌وان بـبینرێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا توندوتیژیـیه‌کان زیادبووه، به‌ڵام مایکڵ مۆڵن سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـيه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دڵنیایه له‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی عێراق ده‌توانن ئه‌رکی ئاسایشی له ئه‌سـتۆبگرن.
ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه توندوتیژی له عێراق هه‌بووه و له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـک له شـارۆچکه‌یه‌کی نزیـک شـاری موسڵه‌وه وه‌ک ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت زیانی گیانی له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی یه‌ک خوله‌كه.