Accessibility links

سه‌عه‌د حه‌ریری بۆ پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان ده‌سـتنیشـان ده‌کرێت


میشێل سـوله‌یمان سه‌رۆکی لوبنان سه‌عه‌د حه‌ریری ڕێبه‌ری زۆرترایه‌تی په‌رله‌مانی لوبنانی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌ ده‌سـتنیشـان کردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی یاسادانه‌رانی لوبنانی سه‌عه‌د حه‌ریریـیان بۆ ئه‌و پـۆسـته‌ ده‌سـتنیشـان کردبوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ڕێز سـوله‌یمان داوای له‌ سه‌عه‌د حه‌ریری کردووه‌ که‌ حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.

سه‌عه‌د حه‌ریری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م مانگه‌ی لوبنانی برده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تی پارتێـکی لایه‌نگری ڕۆژئاوا ده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG