Accessibility links

ئێران چوار یاریزانی تۆپـی پـێی خۆی له‌ یاریکردن ڕاده‌گرێت


ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران 4 یاریزانی تیپـی هه‌ڵـبژارده‌ی تۆپی پـێی وڵاته‌که‌یانیان له‌ یاریکردن ڕاگرتووه‌‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ میانه‌ی یاریـیه‌کدا هاوسـۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی دژ به‌ حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان ده‌ربڕیـبوو.

هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ میانه‌ی یاریـیه‌کانی پاڵاوتنی کۆمه‌ڵه‌ی ئاسیا بۆ جامی جیهانی ئه‌وه‌ی له‌ سیۆلی پایته‌ختی کۆریای باشور ئه‌نجامدرا، تیپـی هه‌ڵـبژارده‌ی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر تیپی کۆریای باشور یاری کرد و له‌و یاریـیه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ یاریزانه‌ ئێرانیـیه‌کان له‌ میانه‌ی جێمی یه‌که‌مدا شریتی ڕه‌نگ سه‌وزیان له‌ مه‌چه‌کی خۆیان به‌سـتبوو. پاشـان ئاگادارکرانه‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌و شریتانه‌ له‌ ده‌سـتیان بکه‌نه‌وه‌، وه‌لێ هه‌ندێـکیان گوێـیان به‌ ئاگاداریـیه‌که‌ نه‌دا.

یاریزانه‌کانیش بریتین له‌ عه‌لی که‌ریمی و مه‌هدی مه‌هداوی و حسێن که‌عبی و وه‌حید هاشمیان.

ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به‌ حکومه‌تی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و یاریزانانه‌ خۆیان وازیان له‌ یاریکردن هێناوه‌.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ ڕه‌نگی سه‌وز هێمای میر حسێن موسه‌وی بوو له‌ ده‌می هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا و پاشـان بووه‌ سومبوڵی خۆپـیشـاندانه‌ ناڕه‌زایی‌یه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG