Accessibility links

ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی مل‌که‌چی فشـاره‌کان نابێت


ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت ئێران له‌ به‌رامبه‌ر فشـاری خۆپـیشـاندانه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردن له‌ باره‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌وه‌ چۆک دانانێت.

قسه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌ر ڕۆژێـک پاش فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبانی ئێران هاتووه‌ له‌ هه‌ڵـگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان سه‌ره‌ڕای دۆزینه‌وه‌ی نایاسایی‌یانه‌ له‌ 50 ناوچه‌دا.

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ وتی پـرسـیاری گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ باره‌ی ڕه‌وایی ده‌نگدانه‌کان که‌ سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رکه‌وتنێـکی زۆرینه‌ی به‌ده‌سـتهێناوه‌.

ئه‌و شـتانه‌ی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوبۆته‌وه‌ داوای ڕێـپـێوانێـکی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌کات پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، به‌ڵام ئه‌م پـلانانه‌ ناکرێت پـشـتڕاست بکرێن.

پاسـدارانی تایبه‌تی شـۆڕشی ئێران هۆشـداریـیان داوه‌ له‌ به‌کارهێنانی هێز بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـاندانه‌کان له‌ باره‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ یاریده‌ده‌رێـکی نزیـک له‌ کاندیدی ڕیفۆرمسـته‌کان میر حسێن موسه‌وی ده‌ڵێت پـۆلیس هێرشی کردۆته‌ سه‌ر ئۆفیسی ڕۆژنامه‌ی که‌لیمه‌ی سه‌بز (سه‌وز) سه‌ر به‌ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـین و 25 له‌ کارمه‌نده‌کانی ده‌سـتگیرکردوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG