Accessibility links

عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌ڵێت که‌س بڕوا به‌ ئێران ناکات که‌ ده‌ڵێت ده‌سـتی ده‌ره‌کی له‌ پشت خۆپـیشـاندانه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌


ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێران وه‌باڵی ڕووداوه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌یاندا ده‌خه‌نه‌ ئه‌سـتۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌ تایبه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا.

تا چ ڕادیه‌ک حکومه‌تی ئێران ده‌توانێن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ دژی میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی و هه‌روه‌ها که‌سـانی نه‌یاریان به‌کاربهێنن؟

عه‌بدوڵڵا حیجاب چاودێری سـیاسی له‌ ئۆسـلۆ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ جاری یه‌که‌م نیـیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لایه‌نی ده‌ره‌کی و به‌ تایبه‌تی وڵاتانی زلهێز به‌ ده‌سـتێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که‌یان تاوانبار بکه‌ن. ده‌شڵێت به‌ڵام نه‌ خه‌ڵـکی ئێران و نه‌ کۆمه‌ڵـگای جیهانی بڕوا به‌و قسانه‌یان ناکه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:54 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG