پایته‌ختی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش گرژی و ئاڵۆزی پـێوه دیاره به‌ڵام ئارامه، هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به ڕوودانی خۆپـیشـاندانی گه‌وره و توندوتیژی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌دراوه، له‌و چه‌شنه‌ی که له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 12 ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌و شـاره ڕوویاندا.
لایه‌نگرانی حسێن موسه‌وی داوا له خه‌ڵـکی ده‌که‌ن کڵۆپی ئۆتۆمبیله‌کانیان هه‌ڵـبکه‌ن وه‌ک نیشـانه‌یه‌ک بۆ ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایی.
ڕادیۆی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند به لانی که‌م 457 که‌س ڕۆژی شه‌ممه ده‌سـتگیرکراون، ئه‌و ڕۆژه‌ی که تیایدا به‌هۆی پـێـکدادانی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ئاسایش به لانی که‌م 10 که‌س کوژران.
سوپای پاسـدارانیش له ڕاگه‌یاندنێـکدا که ڕۆژی دووشه‌ممه له ماڵپه‌ره‌که‌یدا بڵاوکرایه‌وه هۆشـداری داوه و گوتوویه‌تی سـوپاکه‌یان به گوته‌ی خۆیان به شـێوه‌یه‌کی شـۆڕشـگێڕانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سـانه ده‌بێته‌وه که قانون پـێشـێـل‌ده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتداران خۆپـیشـاندانی سه‌ر شه‌قامه‌کانیان قه‌ده‌غه‌کردووه.
به‌پـێی ئاماره فه‌رمیـیه‌کان تا ئێسـتا ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی له توندوتیژیـیه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردنه‌که کوژراون گه‌یشـتۆته 17 که‌س. ڕاپـۆرتی دیکه‌ش هه‌ن ده‌ڵێن ژماره‌که زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵام ئه‌و ڕاپـۆرتانه پـشـتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه.
هاوکات میدیاکانی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایانگه‌یاند که‌وا شورای نیگه‌هبان سه‌لماندویه‌تی له ده‌یان شـاردا ساخته‌کاری له ده‌نگدانه‌که‌دا کراوه.
ته‌له‌فیزیۆنی Press TV ی ئێرانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی شورای نیگه‌هبان بڵاویکرده‌وه که‌وا ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له 50 شـاری ئێران‌دا زیاتر بووه له ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، وه زیاتر له 3 ملیۆن ده‌نگ جێی گومانن.