به‌رپرسـانی سـۆماڵ ده‌ڵێن وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌یان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک گیانی له‌ده‌سـتداوه.
عومه‌ر حاشی ئه‌ده‌ن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ 20 که‌سی دیکه‌دا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که پـێده‌چێت خۆکوژی بووبێت له شـاری به‌له‌دوینی باکوری مه‌قادیشۆ کوژران.
باڵوێزی پـێشـووی سـۆماڵیش له ئه‌سـیوبیا عه‌بدولکه‌ریم فه‌ڕه‌ح هه‌روه‌ها له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراوه.
ئه‌مه له کاتێـکدا وته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی یاخیبووانی به ناوی ئه‌لشه‌بابه‌وه به‌رپـرسـیارێـتی خۆیان له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که ئاشـکراکردووه.
شـایه‌تحاڵه‌کان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕوویدا کاتێـک ماشـێـنێـکی مینڕێژکراو به‌ره‌و ئه‌و ئوتێـله لێـیخوڕیبوو که وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی سـۆماڵی تێدا بووه.
ئه‌لشه‌باب و کۆمه‌ڵه‌ی حزب ئیسلامی هاوپه‌یمانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن حکومه‌تی سـۆماڵ له کاربخه‌ن و ده‌وڵه‌تێـکی ئیسلامی دابمه‌زرێنن.
ئه‌مه له کاتێـکدا شه‌ڕ و پـێـکدادانی سه‌خت له مه‌قادیشۆ له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 200 که‌س که 22 یان له ئاکامی شه‌ڕوپـێـکدادان به ته‌نها دوێنێ چوارشه‌ممه گیانیان له‌ده‌سـتدابوو.