Accessibility links

ئاکامی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئێران

  • Judith Latham

ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئێران ئه‌وه‌ی تیایدا وه‌ک وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌ڵێت مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه‌، بووه‌‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵـدانی ناڕه‌زایی له‌ تارانی پایته‌خت و هه‌روه‌ها چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌. پـێـکدادانی خۆپـیشـانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی تا ئێسـتا به‌ لانی که‌م 8 کوژاروی لێـکه‌وتۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری برینداریش.

له‌وه‌تای شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێران له‌ سـاڵی 1979 به‌رپابوو ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ خه‌ڵـکی ئێران به‌و شـێوه‌یه‌ بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربـبڕن، بۆیه‌ که‌سـانی ڕۆژنامه‌وان و سیاسی چه‌ندین لێـکدانه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی ئه‌مڕۆی ئێران هه‌یه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جودس لاسام له‌ ده‌نگی ئه‌مریکاوه‌ له‌ واشـنتن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژنامه‌وانێـکی ئێرانی و ئیسرائیلی و عه‌ره‌بی کردووه‌ و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه‌. هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و سه‌ڵاح پـیرۆتی وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG