ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئیدیعاکانی ئێرانی ڕه‌تکردۆته‌وه که ده‌ڵێن واشـنتن ده‌سـتی له پـرۆسه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی ئێران وه‌ردابێت.
وته‌بێژی کۆشـکی سـپی ڕۆبه‌رت گیبس ده‌ڵێت باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پـشـتیوانکردنی مافی ئێرانیـیه‌کان بۆ خۆپـیشـاندانی ئاشـتیـیانه بێ ده‌سـتێوه‌ردان له سـیاسه‌تی ئێرانیـیه‌کاندا.
گیبس گوتی ئیدیعاکانی ئێرانی ڕه‌تکرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دوێنێ چوارشه‌ممه‌دا باڵوێزی سـویسرایان ئاگادار کردبۆوه که نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له تاران ده‌کات، وه سـکاڵایان کردبوو له‌مه‌ڕ ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که به ده‌سـتێوه‌ردان ناوزه‌دیان کردبوو هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش گوتی پـێویسـته هه‌رچ هه‌ڵـبژاردنێـک ڕه‌نگی خواسـتی گه‌له‌که بداته‌وه و ئاماژه‌ی دا که‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێرانیـیه‌کان خۆیان که چۆن چاره‌سه‌ری ناڕه‌زایی ناوخۆ له‌مه‌ڕ ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که بکه‌ن.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران بکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌کانی که په‌یوه‌ندیـیان به پـرۆگرامی مشـتومڕکراو له‌سه‌ری وڵاته‌که‌وه هه‌یه.