میدیای حکومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی شـورای نیگهبانی ئێرانی ئاماده‌یه سـندوقی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو که مشـتومڕی به دوای خۆیدا هێناوه ئه‌و ده‌نگانه بژمێرنه‌وه.
هه‌واڵی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ست به ئامارکردنه‌وه‌ی نیمچه‌یی دوابه‌دوای سێ ڕۆژ له خۆپـیشـاندانی توندوتیژ له تاران دێت، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی ناڕزا سه‌رکه‌وتنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا وه‌ک ده‌ڵێن ساخته‌کاریه‌که‌دا سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن.
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری باڵای ئێرانی داوای له ئه‌نجومه‌نی شـورای نیگهبان کردبوو لێـکۆڵینه‌وه له ده‌نگۆی گوایه ساخته‌کاری له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا بکه‌ن، به‌ڵام میر حسێن موسه‌وی پاڵـێوراوی ڕیفۆرمخواز ئه‌وه‌ی شـکستی له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا هێنا داوایه‌کی توندتری پـێشـکه‌ش کردووه و داوا له ئه‌نجومه‌نی شـورای ئێرانی ده‌کات ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵـوه‌شـێنـنه‌وه.
هاوکات مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌که ئازاد و ڕه‌وا بووه.
لایه‌نگرانی سه‌رۆکی ئێرانی و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی حسێن موسه‌وی به نیازن ئه‌مڕۆ کردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له هه‌مان گۆڕه‌پان له تاران سـازبده‌ن. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه یاریده‌ده‌رێـکی حسێن موسه‌وی ده‌ڵێت به‌ڕێز موسه‌وی هانی دۆست و لایه‌نگرانی خۆی ده‌دات خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سـازنه‌ده‌ن وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ خۆلادانیان له کاری توندوتیژی و ده‌شڵێت به‌ڕێز موسه‌وی ئه‌ویش ئاماده‌ی خڕبوونه‌وه‌که نابێت.