Accessibility links

تێبینی‌یه‌کانی خه‌لیل جه‌هشـان له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل


ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو له‌ وتاره‌ تایبه‌ته‌که‌ی له‌مه‌ڕ پـرۆسه‌ی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا گوتی حکومه‌ته‌که‌ی قایل ده‌بێت ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی دابمه‌زرێت، به‌ڵام به‌ چه‌ند مه‌رجێـک، له‌وانه‌ دانـنانی فه‌ڵه‌سـتینی‌یه‌کان به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێت له‌ چه‌ک دابماڵرێت، نابێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاسـمانی وڵاته‌که‌یدا هه‌بێت، نابێت ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی له‌شـکری له‌گه‌ڵ وڵاتاندا بـبه‌سـتێت و هه‌روه‌ها ئۆرشه‌لیم وه‌ک پایته‌ختی ئیسرائیل به‌ یه‌ک پارچه‌یی بمێنێته‌وه‌.

ئه‌م مه‌رجانه‌ بووه‌ مایه‌ی ناڕه‌زایی عه‌ره‌ب به‌ گشتی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان به‌ تایبه‌تی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر خه‌لیل جه‌هشـان له‌ به‌شی توێژینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ زانکۆی پـێپه‌ر داین له‌ سـتانی کالیفۆرنیا کردووه‌ و پاشـان له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌کانی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:47 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG