Accessibility links

مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ئێران

  • ده‌خیلی سـاڵح

ڕۆژی شه‌ممه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئێران سادق مه‌حسوڵی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی ڕاگه‌یاند، تیایدا گوتی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ سه‌دا 62.6 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست‌هێناوه‌ و میر حسێن موسه‌وی له‌ سه‌دا 33.75 .

ئه‌م ئه‌نجامه‌ زۆر دوره‌ له‌وه‌ی پـێشـتر شـاره‌زایان پـێشـبینی‌یان ده‌کرد و یاخود ڕاپـرسـیـیه‌ گشـتیـیه‌کان ئاماژه‌یان پـێـده‌کرد.

هاوکارانمان ده‌خیلی شه‌ممۆ و به‌ڵـێن سـاڵح پـێـکه‌وه‌ مێزگردێـکیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سـازکردووه‌، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
قادر وریا، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی حزبی دیموکراتی کوردسـتان.
دکتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده‌، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16:07 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG