ئه‌نجامه به‌راییه‌کان ڕۆژی شه‌ممه وا نیشـان ده‌ده‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێسـتای ئێران دوو ئه‌وه‌نده‌ی ڕکابه‌ره ڕیفۆرمخوازه‌که‌ی میر حوسه‌ین موسه‌وی ده‌نگی هێناوه. به‌پـێی ئه‌و ئه‌نجامانه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد 63% ی ده‌نگه‌کانی بردۆته‌وه و موسه‌ویش نزیکه‌ی 34%.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا میر حوسه‌ین موسه‌وی شه‌وی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران گوتی ئه‌و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه. هیچ ورده‌کاریـیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا، به‌ڵام گوتی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کدا کێشه له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌دا هه‌بووه.
زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌ش لایه‌نگرانی موسه‌وی و هێزه‌کانی پـۆلیس له گۆڕه‌پانێـکی تاران‌دا به‌یه‌کیان‌دادا. بڕیاریش درا هه‌موو خڕبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری قه‌ده‌غه بکرێت تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌نجامه کۆتایی‌یه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌نجامه به‌راییه‌کان زۆر له شـیکه‌ره‌وانی سه‌رسـام کردووه، ئه‌ویش به‌وه‌ی خه‌ڵـکێـکی زۆر به‌شـداریـیان له ده‌نگدانه‌که‌دا کرد و پـێشـبینیش ده‌کرا میر حوسه‌ین موسه‌وی ده‌نگی زیاتر له‌وه‌ی ئێسـتای بهێنێت.
سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئێران کامه‌ران دانیشجو گوتوویه‌تی به‌شـداریـکردنی خه‌ڵـکی له‌م ده‌نگدانه‌دا بێ وێنه بووه. کاربه‌ده‌سـتان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن 70% یان زیاتری ئه‌و 46 ملیۆن ئێرانیـیه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شـداریـیان کردبێت. ماوه‌ی ده‌نگدان بۆ چه‌ند کاتژمێرێـک درێژکرایه‌وه تا بوار بۆ ئه‌و که‌سانه هه‌بێت که له‌و ڕیزه دور و درێژانه‌دا وه‌سـتابوون ده‌نگی خۆیان بده‌ن.