Accessibility links

دوو هاوڵاتی کورد له‌ ئێران هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌رده‌بڕن


هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دوو هاوڵاتی کورد له‌ ئێران کردووه‌ و هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ڵوێسـتی جیای هه‌یه‌.

عائیشه‌ خانم له‌ شـاری ورمێ ده‌ڵێت نیازم هه‌یه‌ له‌م ده‌نگدانه‌ به‌شـداری بکه‌م و ده‌نگ بۆ میر حوسه‌ین موسه‌وی بده‌م به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌م باری خراپه‌ی ئابووری وڵاته‌ باش بکات، به‌ڵام کاک عه‌لی له‌ شـاری بۆکان ده‌ڵێت من له‌ ده‌نگدانه‌کانی پـێشـووشـدا به‌شـداریم نه‌کردووه‌ و له‌مه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌. ده‌شڵێت پـێم‌باشه‌ مه‌هدی که‌ڕووبی بیباته‌وه‌ چونکه‌ به‌رنامه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌ و ئاینزاکان هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:31 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG