سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕکه‌به‌ره‌کانی له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا تاوانبارکردووه به درۆکردن سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئابووری له وڵاته‌که‌دا له هه‌وڵێـکدا بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ده‌نگی زیاتر به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردن له ڕۆژی هه‌ینیدا.
له دواترین هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له تارانه‌وه، به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به پـشـتیوانکه‌رانی ڕاگه‌یاند که‌وا زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و درۆ سـووکایه‌تی‌پـێـکردنانه‌ی که له لایه‌ن ڕکه‌به‌رانی له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا کراون.