ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان له ژێر باڵه‌خانه ڕماوه‌که‌ی ئوتێـلێـکی باڵا له پـیشـاوه‌ر به دوای قوربانیـیانی تردا ده‌گه‌ڕێن له‌و شوێنه‌ی که له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی دوێنێ سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
هه‌روه‌ها 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون له کاتێـکدا هێرشـبه‌ران لۆریـیه‌کی مینڕێژراویان له ده‌ره‌وه‌ی ئوتێـلی پـیڕڵ کۆنتینه‌نتاڵ له پایته‌ختی هه‌رێمی به‌ره‌ی باکوری خۆرئاوا ته‌قانده‌وه.
وێنه‌ی کامێراکانی ئاسایش له ئوتێـله‌که‌دا له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا بڵاوکرایه‌وه که نیشـانی ده‌دات ماشێنه‌که له ده‌روازه‌ی ئاسایش ڕه‌تده‌بێت و له‌وێوه ده‌سـتڕێژ ده‌کات و له دوایدا لۆریـیه مینڕێژراوه‌که خۆی به ناو خاڵی پـشـکنین ده‌کات و ده‌ته‌قێته‌وه. به‌شـێـکی ئوتێـله‌که‌ش له ڕووداوه‌که‌دا وێران‌بووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش پـشـتڕاسـتیان کرده‌وه که دوو کارمه‌ندانیان، یه‌کێـکی به ڕه‌گه‌ز سڕبی و ئه‌وی دیکه‌یان به ڕه‌گه‌ز فلپـینیـیه له نێو کوژراوه‌کاندان.