کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی شـارۆچکه‌ی به‌تحا له پارێزگای ناسریه‌ی باشوری وڵات به لایه‌نی که‌م 32 که‌س کوژراون و 70 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
شـایانی باسه ئه‌و شـارۆچکه‌یه 385 کیلۆمه‌تر له خواروی به‌غداوه‌یه و دانیشـتووانه‌که‌ی شیعه ئاینزان و پـێشـتر شوێنی شه‌ڕی نێوان چه‌کداره‌کانی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در و هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق بووه، به‌ڵام دواتر به‌پـێی ئاگربه‌سـتێـک ئه‌و شه‌ڕه ڕاگیرا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:12 خوله‌كه.