پـۆلیسی ئیتاڵیا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به ده‌یان که‌س له ناو ئیتاڵیا و سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا ده‌سـتگیرکراون به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی که په‌نابه‌رانی ناقانونیـیان له کوردسـتانی عێراقه‌وه به قاچاخ هێناوه.
پـۆلیس له ڕۆما ده‌ڵێت گومان‌لێـکراوه‌کان له چه‌ند وڵاتێـکدا گیراون وه‌ک ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، سویسرا، به‌لجیکا و یۆنان.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ده‌سـتگیرکراوه‌کان دوابه‌دوای لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سێ سـاڵی له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه قاچاخچیـیه که گوایه به هه‌زاران کوردی عێراقیـیان به قاچاخ بردۆته ناو خاکی ئه‌وروپاوه.