کۆلێژی سه‌ربازگه‌ی ڕۆسـته‌میـیه سـاڵی 1924 دامه‌زراوه و به درێژایی مێژوویه‌که‌ی شوێنی مه‌شـق و ڕاهێنانی سـوپای عێراق بووه.
له سـاڵی 2003 دا و له ده‌می ڕووخاندنی ڕژێمی پـێشوو زیانێـکی به‌رچاو به‌و کۆلێژه که‌وت، به‌ڵام له سـاڵی 2004 دا له لایه‌ن حکومه‌تی کاتی عێراقه‌وه که سه‌رۆک وه‌زیرانه‌که‌ی ئایاد عه‌لاوی بوو داوا له هێزه‌کانی ناتۆ کرا نۆژه‌نی بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش به‌پـێی بڕیاری 1546 داواکه‌یان جێبه‌جێ کرد.
له سـاڵی 2007 دا پـرۆسه‌ی ده‌رچووانی کۆلێژه‌که ده‌سـتیپـێـکرد و ئێسـتا زۆربه‌ی به‌شـه‌کانی له‌سه‌ر ده‌سـتی عێراقیـیه‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌نها چه‌ند ڕاوێژکار و به‌رپرسـێـک له هێزه‌کانی ناتۆ له‌وێ ماونه‌ته‌وه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گه‌یشته ڕۆسـته‌میـیه و چاوی به زۆربه‌ی به‌شـه‌کانی ئه‌م کۆلێژه که‌وت و زۆربه‌ی به‌رپـرسـانی بینی و لێـدوان و زانیاری ته‌واوی لێ‌وه‌رگرتن و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کرد و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک وێنه‌شی ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه.