هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن حکومه‌تی عێراق 200 ملیۆن دۆلاری به لێژنه‌ی جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقی داوه، هه‌واڵی ئه‌وه‌ش هه‌یه وه‌زیری دارایی عێراق داوایکردووه 100 ملیار دیناری عێراقی له بوجه‌ی کاری ئه‌و لیژنه‌یه که‌م‌بکرێته‌وه.
نه‌رمین عوسـمان وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و جێـگری سه‌رۆکی لیژنه‌که له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاری وه‌زیری دارایی نایاسایی‌یه، چونکه بوجه کاتێـک له وقائعی عێراقیدا بڵاوده‌کرێته‌وه ده‌بێته یاسا و پـێویسـته په‌یڕه‌و بکرێت و ئه‌گه‌ر پـێویسـتیشی کرد گۆڕانکاری له بوجه‌که‌دا بکرێت ئه‌وا ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانیشی له‌سه‌ربێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:45 خوله‌كه.