Accessibility links

به‌هادین حه‌سه‌ن ده‌ڵێت هیچ کوردێـک خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی لوبنان کاندید نه‌کردووه‌


به‌هادین حه‌سه‌ن سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی لوبنان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هیچ کوردێـکی لوبنان خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کان کاندید نه‌کردووه‌، چونکه‌ له‌و وڵاته‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ حساب بۆ کورد ناکرێت و به‌ به‌شـێـک له‌ تایه‌فه‌ی سووننه‌کان داده‌نرێن. ده‌شڵێت پـێویسته‌ له‌ هه‌موارکردنی ده‌سـتوری لوبناندا کورد وه‌ک کۆمه‌ڵـگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌و وڵاته‌ دابنرێت تا له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیـیه‌کان و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی باڵا و پـۆسـته‌کانی ناو له‌شـکر مافی خۆی هه‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG