بۆ دوا جار ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له قاهیره‌وه وتاره‌که‌ی خۆی دا بۆ جیهانی ئیسلامی.
له‌م وتاره‌دا سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان داوای په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشـتر ده‌کات له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا له ڕوانگه‌ی پـیاداچوونه‌وه به سـیاسه‌ته‌کانی واشـنتندا.
په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ڕوونی و ئاشـکرایی و ڕاشـکاوی پـێوه دیاره له‌و ڕێبازه نوێـیانه‌ی واشـنتن هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر جیهانی ئیسلامی و جیهانی عه‌ره‌بی که وه‌ک دوو دیوی دراوێـکن.
بیانووه‌کان هه‌رچـیـیه‌ک بن نابێت له جیهاندا شـوێـنێـک بۆ توندوتیژی هه‌بێت. ده‌بێت ده‌وڵه‌تێـکی فه‌ڵه‌سـتینی هه‌بێت، به‌ڵام بوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنچینه‌ی دان‌نانه به ئیسرائیل‌دا. یان ئێران مافی هه‌بوونی وزه‌ی ناوه‌کی هه‌یه بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه، به‌ڵام بۆمبی ناوه‌کی ئێران جێی قایل‌بوون نیـیه. پاراسـتنی مافی که‌مایه‌تیـیه‌کان و مافه‌کانی ڕاده‌ربڕین و چه‌ندان ته‌وه‌ری تر.
له پاش ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما جیهانی ئیسلامی چه‌ندێـک به ڕووی ڕۆژئاوادا ده‌کرێته‌وه؟ ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپی پـێشـتر گوتوویه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌ک نیـیه ته‌نها له شه‌و و ڕۆژێـکدا چاره‌سه‌ر بکرێت یان به‌رئه‌نجامی هه‌بێت.
ئه‌م وتاره‌ی سه‌رۆک ئۆباما چه‌ندێ وه‌ک گوتارێـکی دڵنیا کردنه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت؟ و چه‌ندێ به‌و ئاڕاسـته‌یه‌دا لێـک ده‌درێته‌وه که واشـنتن بـیه‌وێت ئه‌و تێـگه‌شـتنه هه‌ڵه‌یه‌ی له هه‌ردوو جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا هه‌یه بڕه‌وێنێته‌وه؟
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:10 خوله‌كه.