سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به نیازه سه‌ردانی عه‌ره‌بسـتانی سـعودی و میسر بکات، ئه‌میش له هه‌ڵـێـکدا بۆ باشـکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی و به تایبه‌تی عه‌ره‌بیدا.
به‌ڵام دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکوری ئه‌مریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه کاریـگه‌ریـیه‌کی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیـیانه نابێت چونکه موسـڵمانان ئه‌مریکای به ڕابه‌رایه‌تی ئۆباما به‌وه هه‌ڵـده‌سه‌نگێنن که چۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئیسرائیل – فه‌ڵه‌سـتین ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:54 خوله‌كه.