فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵـگری فه‌ره‌نسـایی که پـتر له 200 که‌سی هه‌ڵـگرتبوو وا چاره‌نووسی نادیاره.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومه‌تی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت به سێ کاتژمێر دوای فڕینی فڕۆکه‌که له‌سه‌ر ته‌ختی ڕادار دیار نه‌ماوه و به ماوه‌یه‌کی کورت دوای فڕۆکه‌که له‌سه‌ر ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی دووچاری له‌رزین و له‌رینه‌وه بووبوو په‌یامێـکی کورتی لێ وه‌رگیراوه.
هاوکات هێزی ئاسـمانی به‌ڕازیلی ده‌ڵێت وا به دوای ئه‌و فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵـگره فه‌ره‌نسـیـیه‌دا ده‌گه‌ڕێن ئه‌وه‌ی له نزیـک دورگه‌ی به‌ڕازیلی فرناندۆ نۆرۆنا دیار نه‌ماوه و بێ سه‌روشـوێنه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی هێزی ئاسـمانی به‌ڕازیلی ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکه فه‌ره‌نسـایـیه‌که په‌یوه‌ندی بێ سیمی بچڕا، تیمی به‌هاناچوون و ڕزگارکردن ده‌سـتیان به هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان به دوای فڕۆکه دیارنه‌ماوه‌که‌دا کرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه فڕۆکه‌که جۆری A-330 و 216 سه‌رنشین و هه‌روه‌ها 12 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که‌ی له نێودابوون و له شـاری ڕیۆ دی جانیرۆی به‌ڕازیله‌وه به‌ره‌و پاریس به‌ڕێـکه‌وتبوو.