وه‌زیری به‌رگری پاکسـتان ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت له ماوه‌ی دوو یان سێ ڕۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه‌کانیان له دژی چه‌کدارانی تاڵیبان له دۆڵی سوات و ده‌وروبه‌ری له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ته‌واو ده‌که‌ن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری پاکسـتان سه‌ید ئه‌تهه‌ر عه‌لی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سـاڵانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری له سـنگاپـور گوتی ته‌نها له سه‌دا 5 یان 10 ی ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه‌کانیان له سوات و بونار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان ته‌واو نه‌بووه.
به‌ڵام سه‌ید ئه‌تهه‌ر عه‌لی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به شـکسـتهێنانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له به‌رقه‌رارکردنی سه‌قامگیری له‌سه‌ر سـنووره‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ربڕی.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رپـرسـانی موخابه‌راتی پاکسـتانی گوتیان هێزه‌کانی حکومه‌ت به لایه‌نی که‌م 40 چه‌کداری تاڵیبانیان به درێژایی سـنووره‌کانی ئه‌فغانسـتان کوشـتووه. گوتیشـیان هه‌روه‌ها 2 سه‌ربازیش له شه‌ڕه‌کانی باشوری وه‌زیریسـتاندا کوژراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی شه‌ممه له‌شـکری پاکسـتانی سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر چه‌کدارانی تاڵیبان له شـارۆچکه‌ی سه‌ره‌کی مینگۆرای دۆڵی سوات ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش پاش هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی خۆیان به ناو ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌دا کرده‌وه بۆ ڕاوه‌دونانی میلیتانه‌کان. ده‌مڕاستی له‌شـکری پاکسـتانی ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عه‌باس شه‌ممه گوتی هێزه‌کانی حکومه‌ت هێشـتا له ده‌وروبه‌ری شـارچکه‌که‌دا ڕووبه‌ڕووی پاشـماوه‌کانی تاڵیبان ده‌بنه‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌تهه‌ر عه‌باس گوتیشی حه‌شـارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها بنکه‌یه‌کی مه‌شـقپـێـکردنی مه‌ولانا فه‌زڵوڵای ڕێبه‌ری میلیتانه‌کانیان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی له پشت شه‌ڕی ئه‌م دوو سـاڵه که بۆ سه‌پاندنی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌کرێت.