Accessibility links

بریتانیا داوا ده‌کات ئه‌و پـێنج بریتانیـیه‌ی له‌ 2007 دا له‌ عێراق ڕفێندران ئازادبکرێن


بریتانیا داوای ئازادکرانی ده‌موده‌ست و بێ شه‌رت و مه‌رجی 5 پـیاوی بریتانی ده‌کات که‌ له‌ عێراق به‌ بارمته‌ گیراون. ئه‌و داوای بریتانیا له‌ کاتی نزیـکبوونه‌وه‌ی 2 سـاڵ به‌سه‌ر تێـپه‌ڕبوونی ڕفاندنی پـیاوه‌کان دێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌یڤد میلیباند ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ســتانی بریتانیا به‌ ته‌واوه‌تی خۆبه‌سـته‌ن و کارده‌که‌ن بۆ ئازادکرانی پـیاوه‌کان. میلیباند ده‌شڵێت ئه‌و پـێی‌وانیه‌ که‌س له‌ ئازار و مه‌ینه‌تی بنه‌ماڵه‌ و دۆست و براده‌ره‌کانی ئه‌م که‌سـانه‌ بکات که‌ پـێـیدا تێـپه‌ڕیون.

ڕاوێژکاری کۆمپـیوته‌ر پـیته‌ر مۆر و 4 پاسـه‌وانی بریتانیایی له‌ 29 ی مانگی پـێـنجی سـاڵی 2007 له‌ ناو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دراوی عێراق له‌ به‌غدا ڕفێندران.

کۆمه‌ڵـێـکی خۆی به‌ کۆمه‌ڵی به‌رگری شیعه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق ناوده‌بات ئیدعای ڕفاندنی پـیاوه‌کانی کردووه‌. له‌و کاته‌وه‌ تا ئێسـتا به‌ لانی که‌م دوو شـریتی ڤیدیۆ که‌ هه‌ر نه‌بێت یه‌کێـک له‌ پـیاوه‌کانی تیایدا نیشـان‌دراوه‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG