ئاژانسێـکی هه‌واڵه‌کانی کۆریای باشور ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا کۆریای باکور دوو موشه‌کی مه‌ودا کورتی تاقیکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی نێـگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ری له په‌ره‌سه‌ندندایه له پاش تاقیکردنه‌وه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی.
ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌واڵێـکدا که له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی یۆنهاپی کۆریای باشوره‌وه بڵاوکرایه‌وه هاتووه سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومه‌ت که ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کردووه گوتوویه‌تی دوو موشه‌که‌که له سه‌کۆیه‌کی موشه‌کی له که‌ناری ڕۆژئاواوه ههڵـدراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کۆریای باکور ڕۆژی دووشه‌ممه پاش تاقیکردنه‌وه ناوه‌کیـیه‌که‌ی له ژێر زه‌وی سێ موشه‌کیشی بۆ تاقیکردنه‌وه هه‌ڵـداوه.
شه‌وی دووشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی به‌ست و تێـکڕای ئه‌ندامانی تاقیکردنه‌وه ناوه‌کیـیه‌که‌ی کۆریای باکوریان سه‌رزه‌نشتکرد، گوتیشـیان ئه‌وان خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی توندی پـیۆنگ‌یانگ، به‌ڵام ڕوون نیـیه تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌وان بۆی ده‌ڕۆن.
له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له نیویۆرک په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مریکا مارگرێت به‌شیر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:12 خوله‌كه.