کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی وا گوشـار ده‌خاته سه‌ر حکومه‌تی له‌شـکری بورما بۆ ئه‌وه‌ی ئان سـانسووکی ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن ئازاد بکات، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی دادگایی‌کردنه‌که‌ی به تۆمه‌تی پـێشـێلکردنی مه‌رج و بنه‌ماکانی ده‌سـتبه‌سه‌رکردنه‌که‌ی وا پـێی ناوه‌ته پـێـنجه‌م ڕۆژیـیه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه وه‌زیری ده‌روه‌ی بورما ده‌ڵێت هێزه‌کانی دژ به حکومه‌تی وڵات سه‌ردانێـکی سه‌رسوڕهێنه‌ریان بۆ هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مریکایی ڕێـکخست بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئان سـانسـووکی ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن بکات، مه‌به‌ستیش له‌و شـانۆگه‌ریـیه بۆ شه‌رمه‌زارکردنی حکومه‌تی بورمایه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ڕووناکی نوێی مه‌ینامار که زمانحاڵی حکومه‌تی بورمایه ئه‌مڕۆ له زاری نیان وین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بورمی گێڕایه‌وه و ده‌ڵێت به بڕوای من ئه‌م سه‌ردانه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مریکاوه بۆ شـوێنی نیشـته‌جێی زۆره ملێـی ئان سـانسـووکی کرا به مه‌به‌سـتی چـڕکردنه‌وه‌ی فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی له‌سه‌ر حکومه‌تی له‌شـکری بورما.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سـته‌واژه‌ی هێزه‌کانی دژ به حکومه‌تی بورما، ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌کاری هێناوه ئاماژه‌یه‌که و پـێده‌چێت مه‌به‌ستی له کۆمکاری نیشـتیمانی بۆ دیموکراسی ئان سـانسووکی و هه‌روه‌ها گروپه‌کانی دیموکراتخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی بورمی ئان سـانسووکی‌یان به شـکاندنی مه‌رجه‌کانی ده‌سـتبه‌سه‌رکردنی زۆره ملێ تۆمه‌تبارکردووه.